گەریلا: تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکەی تورکیامان لە زاخۆ کردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكان لە تۆڵەی قوربانییانی هێرشەكەی سوپای توركیا لە زاخۆ چالاكییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێنراوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكان بڵاوكردەوە و تێیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، كە گەریلاكان بۆ تۆڵەی قوربانییانی هێرشەكەی توركیا لە زاخۆ، چالاكییان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە.

هەپەگە دەڵێت: هێزەكانی گەریلا بەناوی برایەتیی گەلان‌ و بۆ تۆڵەی ئەو نۆ كەسە بێتاوانەی لە زاخۆ لەلایەن سوپای توركیاوە شەهیدكران، زنجیرەیەك چالاكییان ئەنجامداوە، لە ئەنجامی چالاكییەكانی تیمەكانی گەڕۆكاماندا لانیكەم چوار سەرباز كوژراون و سەربازێك بریندار بوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە گەریلاكان لە چالاكییەكانیاندا دوو سەنگەر، درۆنێك و كامێرایەكی چاودێریی سوپای توركیایان تێكشكاندووە و گورز لە ئۆتۆمبێڵێكی زرێپۆشیش وەشێندراوە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سوپای توركیا پێنج جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 11 جار بە فڕۆكەی شەڕ، 33 جار بە هەلیكۆپتەری جەنگیی، دەیان جاریش بە چەكی قورس، هاوەن و تۆپ گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا