گەریلا كوژرانی نۆ سەربازی توركیا و خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاكییەكی گەریلاكاندا لە ناوچەكانی زاپ و مەتینا نۆ سەربازی سوپای توركیا كوژراون و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، توركیا 21 جار چەكی كیمایی لە دژی سەنگەرەكانی گەریلا بەكارهێناوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لەبارەی شەڕ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: لە چالاكی گەریلاكانمان لە تونێلەكانی شەڕ، نۆ سەربازی سوپای توركیا كوژران، سێ سەربازیش برینداربوون و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش تێكشكێندراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: سوپای توركیا 21 جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 18 جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی و 12 جاریش بە هێلیكۆپتەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیای بۆردوومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا