دەمیرتاش: دادگاییکردنم بە سیاسی کراوە

پۆڵەتیک پرێس

سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، ئەو رێکارە یاساییانەی لە دژی گیراونەتەبەر، ئامانجی سیاسی لەپشتەوە بووە.

رۆژێک دوای بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، ئەو سەرکردە کوردە ئۆپۆزسیۆنە وتی: دادگایی دژی من بە سیاسی کراوە.

دەمیرتاش کە لە ئێستادا لە زیندانی ئیدرنە زیندانیکراوە، رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی کانونی یەکەم رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە تەواوی ئەو رێوشوێنە یاساییانەی دژی من و هاوڕێکانم بەدرێژایی شەش ساڵی رابردوو گیراونەتەبەر بە ئامانجی سیاسی جێبەجێ کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تورکیا لە چەتەیەکی پێنج کەسی گەورەترە، بە قسەکانیان تێمەکەون، ئەوان هەوڵ دەدەن، ترس و لاوازی و بێدەسەڵاتیان داپۆشن”.

دەمیرتاش وتیشی: بوێر بن و دژی ستەم بوەستنەوە وەکچۆن من وا دەکەم، ئێمە لەسەر رێگای راستین و بەهێزین و خاوەنی شکۆین، هەموومان بەیەکەوە دەیبەینەوە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

رۆژی چوارشەممەی پێشوو، دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڕیاریدا، لە زوترین كاتدا سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە ئازاد بكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا