شاندەکەی نێچیرڤان بارزانی تەنها ئەندامانی پارتین

پۆڵەتیک پرێس

شاندەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا تەنها لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون و هیچ لایەنێکی دیکەی سیاسی هەرێمی کوردستان لە شاندەکەدا بوونیان نییە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی پێكهاتوون لە فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان، کە هەموویان بەرپرسانی پارتین.

هاوکات دوای کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ چاوشئؤغڵو وەزیری دەرەوە، نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا کۆبوونەوە و بەپێی میدیاکانی تورکیاش، ماوەی کۆبوونەوەکەی بارزانی و ئەردۆغان یەک کاتژمێر و ١٥ خولەک بووە و وردەکارییەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

بەڵام فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێم باسی لەوە کردوە، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بووە.

هاوکات سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە میدیاکانی پارتی رایگەیاندوە: کۆبوونەوەکانی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا و ئەنقەرە پتەویی پێگەی هەرێمی کوردستان دەردەخەن و هەرێمی کوردستان دەتوانێت یاریکەرێک بێت لە کۆی هاوکێشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا