هۆشدارییەكی توند لە یەپەگەوە بۆ توركیا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت، ئەگەر توركیا بەنیازی هێرشكردن بێت بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بە هەموو توانایەكیانەوە روبەڕوی دەبنەوە.

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا رایگەیاند: ئامانجی توركیا لەناوبردنی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری لەو ناوچانەیە.

وتیشی ئەو شەڕە هاوشێوەی شەڕەكانی پیشوو نییە و ئەمجارە بە هەموو توانایەكیانەوە بەرگری لە خۆیان و نیشتمانەكەیان دەكەن.

وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل راشیگەیاند، لەكاتێكدا ئەوان بەردەوامن لە شەڕی روبەڕوبونەوەی داعش و گروپە توندڕەوەكان، سەرۆك كۆماری توركیا بەبیانوی جۆراوجۆر دەیەوێت هێرش بكاتە سەریان و دەستكەوتەكانیان لە ناوچەكە لەناو ببات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک