هەپەگەو تورکیا ئاماری ساڵێکی شەڕ بڵاودەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەکەکە و تورکیا ئاماری جیاواز لەبارەی شەڕ و پێکدادانی نێوانیان بڵاودەکەنەوە، ھەپەگە کوژرانی نزیکەی ھەزار سەرباز و تورکیاش گیانلەدەستدانی زیاتر لە دوو ھەزار گەریلای لەمساڵدا راگەیاند.

ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، لەم ساڵدا ھێزەکانیان 1712 جار ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان و لە ئەنجامیشدا 928 سەرباز و ئەفسەریان کوشتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بەرامبەریشدا تورکیا زیاتر لە 1580 جار بە فڕۆکەی شەڕکەر و بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی ھێرشی کردووەتەسەریان، بەوھۆیەش 179 گەریلا گیانیانلەدەستداوە و دوو گەریلاش بە بارمتە گیراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2023 دا ھێرشەکانیان بۆسەر پەکەکە بەردەوامی ھەبووە و لە ئەنجامیشدا دوو ھەزار و 201 گەریلا گیانیانلەدەستداوە کە 81کەسیان لەھەفتەی رابردوودا بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا