ئه‌ردۆغان بۆ كازمى: به‌مزوانه‌ له‌عێراق یه‌ك ده‌بینینه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان بۆ میدیاكان خسته‌ڕوو.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن بۆڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ و گروپی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.

له‌باره‌ی پرسه‌ ئابوورییه‌كانه‌وه‌ ئه‌ردۆغان وتی، ده‌یانه‌وێت قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان هه‌ردوولا بگاته‌ (20) ملیار دۆلار له‌ساڵێكدا، له‌كۆتایشدا وتی “به‌مزوانه‌ له‌عێراق یه‌ك ده‌بینینه‌وه‌”.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، “گرنگى ده‌ده‌ین به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات، عێراق ئیدانه‌ى هه‌موو ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه ‌مه‌ترسى بۆسه‌ر ئاسایشى توركیا دروست ده‌كه‌ن، سه‌ركۆنه‌‌ى كرده‌وه‌ی هه‌موو گروپێكى ده‌رچوو له‌یاسا ده‌كه‌ین”.

كازمی وتیشى: “به‌كردار ڕووبه‌ڕووى تیرۆرو كارى تێكده‌رانه‌ ده‌بینه‌وه، هه‌ماهه‌نگی ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌موو كێشه‌كان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا