هێشتا توركیا هەڕەشەیە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان

پۆڵەتیك پرێس:
عەبدولكەریم سارۆخان، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، دەوڵەتی توركیا و هەموو هێزە پشتیوانەكانی، هێشتا هەڕەشە لەئاسایشی هەرێمەكانی ئێمە دەكەن.

عەبدولكەریم سارۆخان، راشیگەیاند، توركیا هەوڵ دەدات جارێكی دیكە هێرش بكاتە سەر خەڵكی سیڤیلی ئێمە شەڕ تەنیا لەدژی گەلی كورد نییە، بەڵكو هەموو پێكهاتەكانی هەرێمەكە بە ئامانج دەگرێت.

ئەو ئەندامەی (پەیەدە) باسی لەوەش كرد، دەوڵەتی توركیا بە كۆچكردن و كوشتن ئامانجی لەناوبردنی هەبوونی كورد، سریانی و ئەرمەنییە، بۆیە دەڵێین لە دژی سوریا سیاسەتی نوێی كوشتن و داگیركاری هەیە پێویستە هێزە داگیركەرەكان هەموویان لە دژی ئەو پیلانانە خۆیان ڕابووەستن و گەلی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن.

لەبارەی هەڵوێستەكانی روسیا سەبارەت بە دۆسییەی كورد، عەبدولكەریم سارۆخان رایگەیاند، لە قسەكانی لاڤرۆڤەوە ئەوە ڕوون و ئاشكرایە، كە ڕوسیا هێرشەكانی دەوڵەتی توركیای بۆ سەر گەلەكەمان لە سوریا قبوڵ كردووە و پشتگیری دابەشكردنی سوریا و گۆڕینی دیمۆگرافی هەرێمەكان دەكات لەڕێگای سەربازانی توركیاوە، چونكە قسەكانی ئەوە دەگەیەنێت، كە ڕوسیا ئەو سیاسەتەی قبوڵ كردووە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەبنە ئامرازێك لەبەرانبەر تاوانەكانی توركیا و هێرشەكانی بۆ سەر كۆمەڵگا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا