ئەوروپا دژی توركیا دەست بە جوڵە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

سەرۆك وەزیرانی یۆنان رایگەیاند یەكێتی ئەوروپا دژی توركیا دەست بە جوڵە دەكات.

كیریاكوس میتسۆتاكیس لە لێدوانێكدا وتی: توركیا وەڵامی بانگەوازەكانی ئێمەی بە پەرەسەندن دایەوە و یاسای نێودەوڵەتی لە دەریای ناوەڕاست پێشێل دەكات.

یۆنان پێشتر رایگەیاند بە مەرجێك گفتووگۆ لەگەڵ توركیا دەكات دەستدرێژییەكانی ڕابگرێـت، بەڵام ئەڵمانیا و ناتۆ هەوڵی چارەسەرییان دا.

ناكۆییەكان لەنێوان توركیا و یۆنان سەریان هەڵدا لەسەر گەڕانی توركیا بەدوای سەرچاوەكانی وزە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەهۆیەوە قەیرانێك لە نێوان توركیا و ئەروپادا دروستبوو، توركیا و یۆنان جوڵەیان بەهێزە دەریاییەكانیان كرد.

لای خۆیەوە مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای چارەسەری ئاشتییانەی ناكۆكییەكانی كرد و نیگەرانی خۆشی نیشاندا لە جموجۆڵەكانی توركیا لە ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا