خامنەیی: بەپشتیوانی گەلەكەمان فشارەكانی ئەمریكامان پوچەڵكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بە پشتیوانی گەلی وڵاتەكەی توانیویانە فشارەكانی ئەمریكا پوچەڵ بكەنەوە.

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا ئەمریكییەكان چەندین جار دانیان بەوەداناوە، لە فشار خستنەسەر ئێران شكستیان هێناوە و ئەوەش لە ئەنجامی خۆڕاگری گەلی ئێران بووە.

وتیشی، گەلی ئێران لە رێچكەیەكی دروستدا هەنگاو دەنێت، بۆیە سەركەوتن لەو رێگەیە مسۆگەرە.

ئەو لێدوانەی عەلی خامنەیی لەكاتێكدایە، خولی هەشتەمی دانوستانەكانی ڤیەننا بۆ كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی بەردەوامە و وڵاتانی خۆرئاواش فشارەكانیان بۆ سەر ئێران چڕكردووەتەوە بۆئەوەی لەم خولەدا بگەنە رێككەوتن و چیدی دانوستانەكان درێژە نەكێشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا