ئێران سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئەمریكا دەگۆڕێت

پۆڵەتیك پرێس:

رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە ئێران بڕیاری داوە سیاسەتی خۆی لە بارەی هێرشكردنەسەر ئامانجە ئەمریكییەكان لە عێراق بگۆڕێت.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، ئێران ستراتیژی خۆی گۆڕیوە لە هێرشكردنەسەر ئامانجە سەربازییەكانی ئەمریكا لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانیەوە لە عیراق، ئەوەش بەهۆی مەترسی لەوەی ئەو هێرشانە ببنە بانگەشەیەكی بەهێز بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ دەرچوونەوەی بۆ جاری دووەم بە سەرۆكی ئەمریكا لە هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا.

ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكی و ناخۆیی وتویانە، هێرشەكانی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەكانی دەبنە كاریگەری ئەرێنی دەربارەی جەماوەری ترەمپ لە هەفتەی داهاتووی پێش هەڵبژاردندا.

هاوكات ژمارەیەك چاودێر دەڵێن: ئێران لە هێرشەكانی بەردەوام دەبێت، بەڵام تەنها بۆ سەلماندنی خۆی، نەك جۆرە هێرشێك كە ببێتەهۆی گۆڕینی پلانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

هاوكات ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكی تا ئێستا هەڕەشەكانی ئێران بەجدی وەردەگرن، وەك مارك مەیلی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمریكا و فرانك ماكنز فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا كە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق و ئەفغانستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا