ئەمریکا ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوریا رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەئکیدی کردەوە کە ئیدارەی جۆ بایدن پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ئاسایی ناكاتەوە و وەك جارانی لێنایەتەوە ئەویش بەهۆی ئەو تاوان و كارە نا مرۆییانەی كە لە 10 ساڵی ڕابردوودا حكومەتی سوریا ئەنجامیداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشداوە لەو کاتەوەی شۆڕشی سوریا لە ئازاری 2011 دا بەرپابووە، رژێمەكەی ئەسەد بە واستە ماوەتەوە.
لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە لە ئەنجامی کۆبونەوەی جی 7 لە لەندەن داواكرا ئەمەریكا پەیوەندییەكانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بكاتەوە.

سەبارەت بەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەمامەڵەکردن لەگەڵ پرسی سوریادا چی ستراتیژێک پەیڕەو دەكات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە پێگەی ئەمریکا ڕوونە ئەویش پشتیوانیکردنە لە پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتەداو پابەندن بە کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی چارەسەری سیاسی هەمیشەیی بۆسوریا بدۆزنەوە.

لە بەیاننامەی دا کۆبوونەوەی جی 7 دا بڵاو بووەتەوە کە ئەمەریکا ، بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئەڵمانیا ، ئیتالیا ، کەنەدا و ژاپۆن ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سوریا رەتنەكردووەتەوە.

لە بەرامبەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە بڕیاری 2254 ی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووەتەوەو رایگەیاندووە، ئەمەریكا پشتگیری لە چارەسەری سیاسی دەكات لەسوریا بەڵام پەیوەندییەكانی ئاسایی ناكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا