ئیسرائیل سوریای لە ئێران كردە جەهەننەم

پۆڵەتیك پرێس:

راپۆرتێكی هەواڵگری ئیسرائیلی ئاشكرایكرد ئیسرائیل سوریای لە ئێران كردووە بە جەهەننەم بەهۆی زیاتر لە 200 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنكەكانی ئێران و ملیشیا هاوپەیمانەكانی لە حزبوڵڵا و میلیشیا سورییەكانی تر بەپێی راپۆرتی فۆكس نیوزی ئەمریكی.

ئیسرائیل دەستیكردووە بە هێرشە ئاسمانییەكانی لە باكوری سوریا بۆ وێرانكردنی دامەزراوەكانی بەرهەمهێنانی موشەك لە رۆژی هەینی لە ساڵیادی 19 هەمینی هێرشەكانی ئەمریكا بەپێی راپۆرتێكی تایبەتی هەواڵگری ئیسرائیل.

وێنەی مانگە دەستكردە نوێیەكان شوێنەواری هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلیان دەرخستووە لە سفیرە لە دەرەوەی شاری حەلەب نزیك سنوری توركیا.

بەپێی راپۆرتەكە، دامەزراوەكانی تایبەت بە مووشەك وێرانكراون، زیان بە باڵەخانەیەكی تریش كەوتووە كە كەرەستە و ئامێری تێدابووە.

هێرشەكە ئامانجی لاوازكردنی توانای مووشەكییە لە سوریا لە بەرژەوەندی حزبوڵڵا لە چوارچێوەی زیانگەیاندن بە پێكهاتەكانی بەپێی هەڵسەنگاندنێك لە 13ی ئەیلول دوای دوو رۆژ لە هێرشەكان.

بەرپرسانی ئیسرائیلی وتیان: زیاتر لە 200 هێرشی ئاسمانی كراون دژی هێزە ئێرانییەكان و ملیشیا بەكرێگیراوەكان لە سوریا لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.

بەپێی راپۆرتەكە هێرشە نوێیەكان لە سوریا لە 31ی ئاب و 2ی ئەیلول بوون كە فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقی كردە ئامانج لەگەڵ پێگەی تی 4ی سەربازی سوریا.

هاوكات دەزگای تایمز ئۆف ئیسرائیل یەكەم شوێن هەواڵی هێرشە ئاسمانییەكانی لە 2018 بڵاوكردەوە و بەپێی سەرچاوە هەواڵگرییە ئەمریكی و خۆرئاواییەكان ئێران بارهەڵگری چەكی پێشكەوتووی بۆ حزبوڵڵا ناردووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا