شاندێكی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی خۆبەڕێوەبەری باكور و خۆرهەڵاتی سوریا، سەردانی روسیا دەكات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەك لە خۆبەڕێوەبەری باكور و خۆرهەڵاتی سوریا بە رۆژنامەی عەرەبیە جەدیدی راگەیاندووە، لە رۆژی یەك شەممەوە شاندی خۆبەڕێوەبەری باكور و خۆرهەڵاتی سوریا، بە سەرۆكایەتی ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە مۆسكۆی پایتەختی روسیایە.

بە پێی زانیارییەكان شاندەكە چاوی بە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا دەكەوێت و دواین پێشهاتەكانی رەوشی رۆژئاوای كوردستان و هەڕەشەكانی توركیا و پەیوەندییەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حكومەتی سوریا تاوتوێ دەكەن.

مانگی رابردووش ئیلهام ئەحمەد بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكای كرد و چاوی بە بەپرسانی ئەو وڵاتە كەوت و رایگەیاند، ئەمریكا بەڵێنی مانەوەی هێزەكانی لە سوریا و بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات دووپاتكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا