ئەمریكا بنكە سەربازییەكانی لەرۆژئاوای كوردستان‌و سوریا بەهێز دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
سوپای ئەمریكا بەناردنی هێزو ئامێری سەربازی نوێ‌، بنكە سەربازییەكانی لەرۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا بەهێز دەكات.

بەپێی میدیای فەرمی سوریا، لەدوو رۆژی رابردوودا ئەمریكا كاروانێكی تری هاوكاری سەربازی رەوانەی خاكی سوریا كردووە، ئەوەش لەپێناوی بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانی.

هەر بەپێی میدیای فەرمی سوریا، كاروانە سەربازییە نوێیەكەی ئەمریكا، كە لەچەند ئامێرو كەرەستەیەكی سەربازی نوێ‌ پێكهاتووە، رەوانەی ناوچەی ڕەملان 70 كیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ كردووە.

هاوكات سەرچاوە خۆجێییەكان ئاشكرایانكردووە، كە كاروانەكە لە 40 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری سەربازی پێكهاتوون، كە رێژەیەكی زۆر چەك‌و تەقەمەنیان هەڵگرتووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، هێزەكانی ئەمریكا، هەزاران بارهەڵگری باركراو بە چەك و پێداویستی سەربازی و لۆجستیان رەوانەی رۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا