ئەمریكا بەفەرمی میلیشیاكانی سەر بەئێران بەهێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەكەی تۆمەتبار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
فەرماندەی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند، هێرشە موشەكییەكەی ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو، كە كرایە سەر ناوچەی سەوز لەبەغدای پایتەختی عێراق لەلایەن میلیشیاكانی سەر ئێران ئەنجامدراوە.

فەرمادەییەكە راشیگەیاند، هیچ زیانێكی گیانی و برینداربوون لەنێو ئەمەریكاییەكان لەو هێرشەدا نەبووە، بەڵام زیان بەر بیناكە كەوتووە، كە هەر ئەوەش هۆكاری ئەنجامدانی هێرشەكە بووە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئەو گروپانەی باڵیۆزخانەكەی كردووەتە ئامانج لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن، كە هاوكاری ماددییان دەكات‌و ئامانجیانە زیان بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەناوچەكە بگەیەنن.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاندووە، هێرشەكانی ئەو میلیشیایانە زیاتر زیانی بۆ خەڵكی مەدەنی عێراق هەیەو داواشی كردووە، كە كۆتایی بەو هێرشانە بهێنرێت.

رۆژی یەك شەممەی رابردوو ژمارەیەك موشەكی كاتوێشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كرا، كە باڵوێخانەی ئەمریكاو چەند دامەزراوەیەكی تری نێودەوڵەتی لەو ناوچەیەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا