ترامپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەنگیدا

پۆڵەتیك پرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی دەنگیدا، ئەوەش پێش ئەوەی سەردانی سێ‌ ویلایەتی ئەمریكا بكات.

ترامپ دوای ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی لەنیۆیۆركەوە گواستەوە، دەنگیدا، ئەوەش دەنگدانی پێشوەختەی ئەمریكایە، كە بڕیارە لەسێی مانگی داهاتوو بەرێوەبچێت.

10 رۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، نزیكەی 53.5 ملیۆن ئەمریكی دەنگیانداوە، ئەوەش زۆرترین رێژەی دەنگدانە لەمێژووی سەد ساڵی رابردووی ئەمریكا.

دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییەكانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی‌و لەبەرانبەریشدا لەپارتی دیموكراتەكان جۆ بایدن ركابەری دەكات.

بەپێی راپرسییە سەرەتاییەكان لەزۆربەی ناوچەكانی ئەمریكا جۆ بایدن پێش ترامپ كەوتووەو زۆربەی پێشبینییەكانیش بۆ ئەوەیە بایدن سەرۆكی داهاتووی ئەمریكایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا