نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بە دابەزین كرایەوە، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك لە كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت 64 سەنت بەرزبووەوە و ئێستا بە 100 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا 47 سەنت بەرزبووەوە و بە 96 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەرچەندە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، بەڵام هۆكاری زۆر بەدی دەكرێن بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و بازرگانانی نەوت بە هۆشیارییەوە مامەڵە لە بازاڕدا بكەن.

بەپێی داتاكانی كارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریكا، خواست بۆ بەكارهێنانی نەوت لە ئەمریكا كەمبووەتەوە و قەبارەی خستنەڕووی بەرهەمە نەوتییەكان لەلایەن پاڵاوگەكانی ئەمریكاوە بەهۆی كەمبوونەوەی خواست دابەزیوە بۆ 18 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل كە كەمترین ئاستییەتی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2021 بەدواوە.

هەرچەندە لە رووی خستنەڕووی نەوتەوە، وەبەرهێنەرانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆیان لە بەرهەمهێنان ئەوەش لە پاڵ مەترسییە جیۆپۆلەتیكییەكانی پەیوەست بە شەڕی ئۆكرانیا و رووسیا، هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا