یەكێتی ئەوروپا سزای چوار وەزیری سوریا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەر چوار وەزیری حكومەتەكەی بەشار ئەسەد سەپاند، ئەمەش وەك بەشێك لەو هەوڵانە دێت كە یەكێتییەكە بەرامبەر ڕژێمەكەی ئەسەد دەیگرێتەبەر بەرامبەر كوشتنی خەڵكانی مەدەنی لە سوریا.

رۆژی دووشەممە، یەكێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، بڕیاریداوە ناوی چوار وەزیری تر زیاد بكەن لە لیستی كەسایەتی و لایەنەكان بۆ لێكۆڵینەوە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەهۆی دۆخی ئێستای سووریا.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو وەزیرانەی كە ناویان ‌لە لیستی سزادراون زیادكراوە بریتین لە عومەر سالم وەزیری بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی بەكاربەر، پوتڕس حەلاق وەزیری ڕاگەیاندن، محەمەد سەیفەدین وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و دیالا بەڕەكات وەزیری دەوڵەت.

تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسایەتییە سووریانەی كە لە لیستی سزادراوانن و بۆیان نییە گەشت بكەن بۆ 287 كەس بەرزبووەوە لەگەڵ 70 لایەن كە تا ئێستا سڕ كراون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک