پێنج ساڵ بەسەر هاوكارییەكانی روسیا بۆ سوریا تێپەڕی

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید

پێنج ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٥، روسیا چووە هێڵەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە سوریا.

جەنگی تیرۆر

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، روسیا دەستی هاوكاری بۆ روبەڕوبوونەوی تیرۆر بۆ سوریا درێژكرد، لەو كاتەدا كە رێكخراوە چەكدارییەكان دەستیان بەسەر زۆرێك لە ناوچەكانی سوریادا گرتبوو.

بەوهۆیەوە روسیا ژمارەیەك فڕۆكەی سەربازی بەمەبەستی هاوكاری كردنی سوپای سوری بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر رەوانەی سوریا كرد، نزیكەی ٥٠ بۆمبهاوێژ و هەلیكۆپتەری سەربازی گەیەندرانە سوریا.

میدیاكانی روسیا بڵاویان كردەوە، لەماوەی مانگی یەكەمدا، فڕۆكەكانی روسیا لە جەنگی تیرۆردا نزیكەی هەزار و ٦٠٠ بنكەی هێزە چەكدارەكانیان خاپور كردووە، مانگێك دوای ئەوە و لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥، بۆمبهاوێژ و هەلیكۆپتەرە روسییەكان ژمارەی پێوانەییان تۆمار كرد كاتێك ١٣٤ دەرچوونی ئاسمانییان لە رۆژێكدا تۆمار كرد.

لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٥، بۆمبهاوێژە ستراتیژییەكانی سوریا لەوانەش “تو-١٦٠و تو-٩٥، تو-٢٢ئێم٣” هێرشیان كردە سەر بنكەی چەكداران لە پارێزگاكانی ئیدلب و حەلەب.

لەماوەی مانگی یەكەمدا، فڕۆكەكانی روسیا لە جەنگی تیرۆردا نزیكەی هەزار و ٦٠٠ بنكەی هێزە چەكدارەكانیان خاپور كردووە

هاوكات، یەكە دەریاییەكانی روسیا لەڕێی بۆردومان بەموشەك لە هەوڵەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە سوریا بەشدار بوون، سەرباری ئەوانەش فڕۆكەی بارهەڵگری روسی ئادمیراڵ كوزنێتسۆڤ بەشداری لە هەوڵەكانی نەهێشتنی تیرۆردا كرد.

لەلایەكی دیكەوە، روسیا هاوكاری هێزەكانی حكومەتی سوریای كرد لە ئازادكردنی زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی ئەو وڵاتە لەژێر دەستی هێزە چەكدارەكان.

لەمیانی ئەو هەوڵانەدا، شاری مێژوویی تەدمور كە هێزە چەكدارەكان لە ئایاری ٢٠١٥ دەستیان بەسەردا گرتبوو ئازادكرا، سوپای سوریا كە لەلایەن فڕۆكەكانی روسیاوە پاڵپشتی دەكرا لە ئازاری ساڵی ٢٠١٦ توانی شارەكە بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، دواتر هێزەكانی سوریا بەشێكی گەورەتری شارەكەیان ئازادكرد، لە كۆتایی مانگی ئازاردا سوپای سوریا بەتەواوەتی تەدموری لەدەست هێزە چەكدارەكان ئازادكرد.

 

روسیا هاوكاری هێزەكانی حكومەتی سوریای كرد لە ئازادكردنی زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی ئەو وڵاتە

لە زستانی ٢٠١٦دا، سوپای سوریا حەلەبیان ئازاد كرد، دواتر چەكدارانیان لە دێرەزور دەركرد، پاشان بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن رێككەوتننامەی ئەدەنەیان واژۆ كرد.

رۆیشتنی هێزەكانی روسیا

دوای ساڵێك و لەسەر بڕیارێكی ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا سەربازانی روسی گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەیان، ئەوە بوو لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ زۆرێك لە سەربازانی روسی لە سوریا گەڕانەوە بۆ روسیا.

نزیكەی ٦٣ هەزار سەربازی روسیا لە جەنگی تیرۆری سوریادا بەشدار بوون، هاوكات، نێردەكانی روسیا لە شەڕی تیرۆردا ٢٣١ پۆل لە چەكی سەربازییان بەكارهێنا.

بەپێی راپۆرتێك كە شیكەرەوە ئەمریكییەكان پێشكەشی كۆنگرێسیان كردووە، سوریا لە شەڕی دژی تیرۆردا بە پاڵپشتی روسیا سەركەوتنی بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا