میلیشیاکانی عێراق ئاگربەستی مەرجدار بەرامبەر ئەمریکا رادەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی میلیشیاکانی عێراق رایگەیاند، هێرشی موشەکی بۆسەر ئەمریکا لە عێراق رادەگرین بەمەرجێک حکومەت خشتەیەکی کاتیی کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا پێشکەش بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد موحی وتەبێژی چەکدارانی حزبوڵڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن رایگەیاند، میلیشیاکانمان هێرشە موشەکییەکان بۆسەر بارگە و بەرژەوەندی ئەمریکییەکان لە عێراق رادەگرن بەمەرجێک حکومەت خشتەی کاتیی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە پێشکەش بکات.

داواکردنی ئاگربەستی مەرجدار لەلایەن میلیشیاکانەوە لەکاتێکدایە، لە هەمان کاتدا هەڕەشەی بەکارهێنانی هەموو چەکێکیان کرد لە حاڵەتیكدا ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراقدا بمێننەوە.

ئەمریکا ماوەی ١٧ ساڵە پارێزگاری لە بوونی هێزەکانی لە عێراقدا دەکات، لە ساڵی ٢٠٠٣دا نزیکەی ١٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا هەبوون بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی سەدام حسێن سەرۆکی پێشوتری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا