قەبارەی بازرگانی لە مەرزی باشماخ 167% زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار و 726 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان كراوە.

پارێزگاری سنە ڕایگەیاند، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، ملیۆنێك و 711 هەزار و 154 تۆن كاڵا لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان، كە بەهاكەی زیاتر لە سێ ملیار و 726 ملیۆن دۆلارە هەناردە و هاوردە كراوە.

وتیشی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێم، لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ڕێژەی لە 167% زیادیكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا