ئێران کار بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرنج دەخەینە سەر زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٪٢٠، هاوکات کردنە دەرەوەی پشکنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی نێوەدەوڵەتی و کۆتاییهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵیان.

ئەمڕۆ یەکشممە، فەرەیدون عەباسی سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەرنج دەخەینە سەر زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی ٪٢٠ و کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی.

باسی لەوەش کرد، دەستدەکەین بە دەرکردنی پشکنەرانی ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی و کۆتاییهێنان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو ئاژانسە.

ساڵی ٢٠١٥، هەریەکە لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین، روسیا، ئەمریکا، فەڕەنسا و ئێران رایانگەیاند، گەیشتوون بە پلانێکی بەرفراوانی کاری هاوبەش.

لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ ئەوە هاتووە، سزاکانی سەر ئێران لادەبرێت بە مەرجێک سنور بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکانی دابنێت، ئەوەبوو ئەم رێککەوتنە تەنیا سێ ساڵی خایاند.

لە مانگی ئایاری ٢٠١٨، ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنی ئەتۆمی راگەیاند و دووبارە سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا