پۆڵەتیك پرێس
گه‌وره‌دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، لێکتێگەیشتن بۆ بەرزکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەیە بۆیە تاران رێگه نادات درێژه به دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران له ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا بدرێت.
عه‌باس عێراقچی سەرۆکی شاندی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆی ناوەکی ڤییەننا لەگەڵ ئەمەریکا وتی،ئەو گفتوگۆیانە ڕووبەڕووی تەحەدا و ئاستەنگەکان دەبنەوە.
هەروەها وتی :” ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی دانوستانه‌كان به‌ره‌و به‌هه‌ده‌ردانی كات بڕوات و لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌و گفتوگۆیانه جددی نه‌بێت، ئێران له‌و دانوستانانه ده‌كشێته‌وه”.
وتیشی: “هه‌ڵوێستی تاران روون و ئاشكرایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پابه‌ندبوونمان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، پێویسته سه‌ره‌تا سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌مان لاببرێن و دڵنیایی وه‌ربگرین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێران به‌فه‌رمی پێشنیازی لابردنی سزاكانی به شێوه‌یه‌كی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو و پله‌دار ره‌تكردووه‌ته‌وه و چیتر جێگای ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی ڤیه‌ننا نابێته‌وه.