ئەمریكا بۆ ئێران لە سزای هێرشكردنە سەر كەشتییەكە رزگارت نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممە جەختیكردەوە ئێران لە سزای هێرشكردنە سەر ئەو كەشتییە رزگاری نابێت، كە كۆتایی مانگی تەممووز لە ئاوەكانی دەریای عومان هێرشی كرایە سەر و بووە هۆی كوژرانی دوو كەس.

بلینكن لە كاتی بەشداریكردنی كۆبوونەوەیەكی ئۆنلاینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وتی، هێرشەكەی 29ی تەمووز بۆ سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ملیاردێرێكی ئیسرائیلی بەشێكن لە هەڵسوكەتی هەراسانكارانە.

لە هێرشەكەی سەر كەشتیی مێرسەر سترییت، كە ئیسرائیل و ئەمریكا دەڵێن لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوی ئێرانییەوە كراوە، دەریاوانێكی بەریتانی و یەكێكی دیكەی رۆمانی كوژران.

لەلایەكی دیكەوە رۆژی دووشەممە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی نوێی ئێران پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا وەكو یەكەمین سەركردەی رۆژئاوایی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە لەسەر ماڵپەڕی سەرۆكایەتیی ئێران بڵاوكراوەتەوە، سەرۆككۆماری نوێی ئێران بە ئیمانوێل ماكرۆنی وتووە، ئێران سورە لەسەر هێشتنەوەی توانای وەڵامدانەوە لە سنوورە ئاوییەكانی كەنداو، ئەوەش دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل و وڵاتانی گرووپی حەوت، تارانیان بە هێرشكردنە سەر كەشتیەكی نەوت هەڵگر لە دەریای عومان تۆمەتباركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا