ئەمریکا حوسییەکانی خستە لیستی تیرۆرەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمریکا بڕیاریدا میلیشیا حوسییەکانی یەمەن وەک کۆمەڵەیەکی تیرۆرستیی لەقەڵەم بدات.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پۆڵێنکردنی میلیشیا حوسییەکان وەک کۆمەڵەیەکی تیرۆرستی ئامانج لێی سزادانی ئەو میلیشیایەیە لەسەر ئەو کارە تیرۆرستییانەی ئەنجامیانداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنیازن سێ سەرکردایەتی حوسییەکان بخەنە لیستی تیرۆرستە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەوانیش “عەبدولمەلیک حوسی، عەبدولخالق بەدرەدین و عەبدوڵا یەحیا کەریم”.

لە مانگی ئەیلولی رابردوو، رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی بڕیاری دانانی حوسییەكانی یەمەن بۆ لیستی تیرۆر دەكات كە هاوپەیمانی ئێرانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا