بایدن هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نزیكده‌بێته‌وه‌

ژمارەی بینین: 70

پۆڵەتیک پرێس

بەرپرسێکی تیمی جۆ بایدن رایگەیاند، لە جەژنی سوپاسدا کە دەکاتە پێنجشەممەی داهاتوو، بایدن ناوی ئەندامانی حکومەتەکەی رادەگەیەنێت.

بەرپرسێکی تیمی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەمیانی ڤیدیۆیەکدا رایگەیاند، پێنجشەممەی داهاتوو بایدن ناوی ئەندامانی حکومەتەکەی رادەگەیەنێت بەڵام هەتا ئێستا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەماهەنگی نەکردووە بۆ ئەم قۆناغی گواستنەوەیە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تیمەکە هیواخوازە ئیدارەی خزمەتگوزاری گشتی بردنەوەی بایدن پەسەند بکات و زانیاری پێویست بگاتە دەست تیمەکەی بایدن تا دەست بە کارەکانیان بکەن بەڵام هەتا ئێستا ئەمە رووینەداوە.

بەپێی ماڵپەڕی سکای نیوز لە واشنتۆن، حکومەتی داهاتووی ئەمریکا هەمەجۆر دەبێت بەجۆرێک نوێنەری هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆدەگرێت.

بڕیارە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، بەشێوەیەکی فەرمی جۆ بایدن پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت، لەگەڵ ئەوەی هەتا ئێستا دۆناڵد ترەمپ دانی بە شکستەکەیدا نەناوە.