پۆڵەتیک پرێس
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی بەخۆیەوە نابینێت تا دان بە ئیسرائیلدا نەنێت وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆی جولەکە.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بایدن ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستی بەرانبەر ئیسرائیل نەگۆڕاوە و پارتی دیموکراتی ئەمریکا هێشتا پاڵپشتی لەئیسرائیل دەکات.
لەمیانی قسەکانیدا بایدن وتی: دوو دەوڵەتی بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین چارەسەرە و پێویستە دان بە ئیسرائیلدا بنرێت وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆی جولەکە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین پەیمانیانداوە لەسەر هێڵی پەیوەندی کراوە لەسەر هەموو ئاستەکان بمێننەوە.
وتیشی: بلینکن سەرۆکی فەڵەستینی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی ئەمریکا ئامادەیە کار لەگەڵ دەسەڵاتی فەڵەستین و نەتەوەیەکگرتووەکان بکات بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ برینداران و کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دووبارە بنیادنانەوەی غەززە.