كرملین وەڵامی بایدن دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆشكی كرملین وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە كە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا ئاراستەی ڤلادیمێر پووتینی سەرۆكی رووسیای كردو بە ( قەساب ) ناوی بردبو بەهۆی ئەو هێرشە سەربازییەی ماوەی مانگێكە بۆ سەر ئۆكرانیا دەستیپێكردوە.

دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند: پێم سەیرە گوێبیستی هەندێك تۆمەت دەبم لە جۆ بایدنەوە بەرامبەر ڤلادیمێر پووتین، لەكاتێكدا خۆی لە رابردودا فەرمانی بۆردومانكردنی یوگسلاڤیای دەركرد و ژمارەیەك خەڵك كوژران.

سەرۆكی ئەمەریكا لەكاتی دیداری لەگەڵ ئاوارە ئۆكرانییەكانی پۆڵەندا، پووتنی هاوتا رووسییەكەی بە خوێنڕێژ و قەساب، وەسف كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا