جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە مردن رزگاری بوو

پۆڵەتیك پرێس:

مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە مردن رزگاری بوو.

تۆڕی فۆكس نیوز بڵاویكردەوە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە رووداوێكی فڕۆكەدا لە مردن رزگاری بووە.

كەناڵەكە بڵاویكردەوە، فڕۆكەكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا ناچار بە گەڕانەوە بووە بۆ فڕۆكەخانەی شاری مانچستر لە ویلایەتی نیوهامشایر بەهۆی كێشە لە یەكێك لە بزوێنەرەكانیدا.

سەرچاوەیەك بە كەناڵەكەی وتووە دروستبوونی كێشەكە لە بزوێنەری فڕۆكەكەدا بەهۆی بەركەوتنی بووە بە باڵندەیەك.

تاكو ئێستا كۆشكی سپی هیچ رونكردنەوەیەكی نەداوە و زانیاری زیاتریش لەوبارەیەوە بڵاونەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا