ترەمپ: راپرسییەكان راست نین و سەركەوتنی گەورە بەدەستدەهێنین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو راپرسییانەی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییەوە كراون راست نین.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەچەندین ویلایەتی گرنگ براوە دەبن و ئەو راپرسییانەشی كراون ئەنجامەكانیان راست نییە.

وتیشی، “سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین و لەویلایەتە گرنگەكانی وەك پەنسلڤانیاو ئەریزۆناو فلۆریداو براوە دەبین”.

وتەكانی ترەمپ دوای ئەوە دێت، پێشتر ئەنجامی زۆرێك لە راپرسییەكان لە بەرژەوەندی جۆ بایدنی كاندیدی دیموكراتەكان بوون بەجۆرێك لە زۆربەی بنكەو ویلایەتەكان بەچەند خاڵێك پێش ترەمپ كەوتبوو.

پێشتریش نزیكەی 100 ملیۆن ئەمریكی دەنگی پێشوەختەیانداوە، دەنگدەران بەهۆی پەتای كۆرونا زووتر دەنگیاندا، بۆ ئەوەی دوور بوون لە قەرەباڵغی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا