ئەمریكا پێداویستی تەندروستی گەیاندە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەمریكا لەرێگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە هاوكاری هەرێم دەكات، ئەمڕۆش هاوكارییەكانی ئەو وڵاتە گەشتوونەتە هەرێم.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، “ئەمڕۆ هاوكارییەكانی ئەمریكا لەرێگەی رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە گەیشتە هەرێم و ئێمە سەرەڕای سوپاسگوزاری بۆیان، هاوكات داوای هاوكاری زیاتر و پاڵپشتی زیاترمان لێكردن”.

گەیاندنی هاوكارییەكان لە مەراسیمێكدا بەڕێوەچوو كە بەئامادەبوونی ئیرینا سۆلۆرانۆ جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕۆبن ۆڵەر قونسڵی گشتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەڕێوەچوو.

پێشتر بەشێك لەوڵاتان لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عێراقییەوە هاوكارییەكانیان دەگەیاندە هەرێمی كوردستان، بەڵام لەم هەوڵەیاندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راستەوخۆ خۆی هاوكارییەكانی پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا