كازمی و باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبونەوە و بارودۆخی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی داعشیان تاوتوێكرد.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كازمی پێشوازی لە هەریەكە لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و جەنەراڵ پۆڵ كالڤێرت، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق كردووەو لە كۆبوونەوەیەكدا بارودۆخی ئاسایش و سەقامگیری عێراق خراوەتەڕوو.

ئەوەشهاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و بەردەوامی هەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش تاوتوێكراون.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەكردووە، لەكۆبونەوەكەدا هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا لەبواری ئەمنی و بەردەوامی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی پاشماوەكانی داعش گفتوگۆیان لەسەركراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردودا ئەمریكا بڕیاریدا ئەگەر بێت و دەسەڵاتدارانی عێراق رێگری لەهێرشی گروپە چەكدارییەكان بۆ سەر باڵوێزخانەكەی لەبەغدا نەكات، ئەوا باڵوێزخانەكەی لە بەغدا دادەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا