ڕاوێژكارانی ترامپ “بەنهێنی” داوای لێدەكەن ئامادەكاری بۆ راگەیاندنی شكست بكات

پۆڵەتیك پرێس:
سەرەڕای بەڵێنی دۆناڵد ترامپی سەرۆك كۆماری ئەمریكا بۆ بەردەوامیدان بەشەڕی یاسایی، بەڵام رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای كرد، ڕاوێژكارەكانی بەنهێنی داوایان لێكردووە ئامادەكاری بكات بۆ راگەیاندنی شكستپێهێنانی لەهەڵبژاردن لەبەرانبەر جۆ بایدن ڕكابەری دیموكراتی.

لەدواین لێدوانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا، جەختیكردەوە كە درێژە بە شەڕی یاسایی دەدات، لەكاتێكدا ئاماژەكان بۆ ئەوەن نابراو لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دۆڕاندوویەتی.

بەپێی قسەی دوو كەسی نزیك لەئیدارەی دۆناڵد ترامپ، ڕاوێژكارانی كۆشكی سپی لەگەڵ ترامپ گفتوگۆیان كردووە لەبارەی ئەگەری شكست‌و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دۆخە.

هەر بەپێی قسەی ئەو دوو كەسە بۆ رۆژنامە ئەمریكییەكە، ئەوانەی لێی نزیكن پێیانراگەیاندووە، رەنگە ترامپ لە كۆتاییدا شكست بهێنێت، بۆیە ئێستە ئەو دۆخە قبووڵ بكات‌و وتاری شكستهێنانیش ئامادە بكات.

رۆژی سێ‌ شەممە 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەرێوەچوو، جۆ بایدن لەئێستادا 264 دەنگی هەیە، كە پێویستی بە 270 دەنگە بۆ بوونە سەرۆك، لەبەرانبەردا دۆناڵد ترامپ تائێستا 214 دەنگی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا