ترەمپ: ماچی ژنە جوانەکان دەکەم

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای چاکبوونەوەی لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە فلۆریدا رایگەیاند، هەست بە بەهێزی دەکەم و دەمەوێت ماچی هەمووان بکەم.

ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا و دوای چاکبوونەوەی لە نەخۆشی کۆرۆنا رایگەیاندووە، هەست بە بەهێزی دەکەم و دەمەوێت هەمووان ماچ بکەم، دەمەوێت ماچی ژن و پیاوە جوانەکان بکەم.

سەرۆکی ئەمریکا لەدوای چوونە دەرەوەی لە نەخۆشخانەی واڵتەر رید، بە یەکەم گەشتی دەرەوەی واشنتن هەستا و سەردانی فلۆریدای کرد.

بەپێی ئیندیپێندێنت، ئەو دەرمان و چارەسەرانەی بۆ دۆناڵد ترەمپ دابین کراون، گرانبەها بوون و بۆ هەموو ئەمریکییەک بەردەست نەبوون.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دۆناڵد ترەمپ هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دیار نەبووە کە بۆماوەی زیاتر لە هەفتەیەک لە پۆستەکەی دوورکەوتەوە.

لەماوەی رابردوودا هەواڵی توشبوونی دۆناڵد ترەمپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەوە و بەو مەبەستەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ویدی سەربازی لە ماریلاند لە ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا