پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، كە لە كۆنگرێس تێپەڕی و خەرجیی سەربازی ساڵی دارایی 2022 لە خۆدەگرێت، پەسەند كرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی كە لە كۆشكی سپییەوە بڵاوكراوەتەوە، بایدن، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، كە دوای مشتومڕێكی زۆر لە كۆنگرێس پەسەندكرا، واژۆكرد.
یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، كە 740 ملیار دۆلاری بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) ـە، 27.8 ملیار دۆلاری بوودجەی خەرجییەكانی بەرگریی ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی وزەیە و400 ملیۆن دۆلار خەرجییەكانی دیكەی بەرگریی و كۆی گشتی 768.2 ملیار دۆلار لە خۆدەگرێت، لەگەڵ واژۆكەی بایدندا بوو بە یاسا.
یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، لە 7 ی كانوونی یەكەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە 15 ی كانوونی یەكەمیش لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندكرابوو.