بایدن و پیلوسی بەتوندی هێرش دەکەنە سەر بێتاوانبوونی ترەمپ

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن و نانسی پیلوسی هێرشی توندیان کردەسەر بێتاوانبوونی دۆناڵد ترەمپ لە دادگاییەکەی رۆژی شەممە، کاتێک بەکۆی دەنگ تاوانەکانی لەسەر لابرا.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، توندوتیژی و توندڕەوی لە ئەمریکادا جێگایان نابێتەوە، لەسەر هەر یەکێکمان پێویستە و بەرپرسیارێتییە کە ببینە نوێنەری پارێزگاریکردن لە راستییەکان.

لەلایەکی دیکەوە نانسی پیلوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هێرشی توندی کردەسەر دادگاییکردنەکە و وتی: ئەوەی بینیمان کۆمەڵێک “ترسنۆکی” کۆمارییەکان بوون.

لەبارەی میچ ماکونیل، سەرۆکی کەمینەی ئەنجومەنی پیران کاتێک کە دانی بە تاوانەکانی ترەمپدا نەدا، پیلوسی رایگەیاند، ئەم هەڵوێستەی میچ بەر لە 20 کانوونی دووەم بەجۆرێکی دیکە بوو.

باسی لەوەشکرد، ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان کۆمەڵێک کۆماری ترسنۆک بوون کە لە ترسی لەدەستدانی کارەکانیان و ئەو دەزگایانەی خزمەتیان دەکەن، نەیانوێرا دانبنێن بە تاوانباری ترەمپدا.

رۆژی شەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بێتاوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای راگەیاند، کاتێک زۆرینەی کۆمارییەکان رەتیانکردەوە هیچ رۆڵێکی هەبووبێت لە هێرشە خوێناوییەکەی 6ی کانوونی دووەم بۆسەر بینای کۆنگرێس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا