پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی مێترۆگرافی خەڵاتی كامەران نەجم كە خۆی لە دوو بەخششدا دەبینێتەوە دەبەخشێتە فۆتۆگرافەران بۆ فۆتۆی رۆژنامەوانی.
ئاژانسی مێترۆگرافی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی خەڵاتی كامەران، وەك ڕێزگرتن لە كار و كاریگەرییەكانی دامەزرێنەری ئاژانسەكە، كامەران نەجم، لە بواری فۆتۆی ڕۆژنامەوانیدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خەڵاتی كامەران خۆی لە دوو بەخششدا دەبینێتەوە، بەخششی12 هەزار دۆلار بۆ ڕۆژنامەنووسێك لە هەر شوێنێكی جیهان بێت بۆ پشتگیری كردنی لە پرۆژەیەكی ڕووماڵكردنی مەودا درێژدا، هەروەها بەخششی هەشت هەزار دۆلار بۆ خێزانی فۆتۆگرافەرێكی ڕۆژنامەوانی كە لە كاتی كاركردنیدا دیار نەمابێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، خەڵاتەكان یارمەتیدەر دەبن لە هاندانی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و ئەو چیرۆكانەش كە بە قوڵی ڕووماڵ دەكرێن و هەروەها پێزانینن بۆ ئەو كەسانەی كە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ گواستنەوەی هەواڵەكان.
ئاماژە بەوەكراوە ناو تۆماركردن بۆ خەڵا یەكەم لە 28 ـی كانونی یەكەمی 2021 ەوە دەست پێدەكات و بەردەوام دەبێت تاوەكو 18ی شوباتی 2022 براوەی خەڵاتی دووەم لە لایەن دادوەرەكانەوە بریاری لەسەر دەدرێت، خەڵاتەكان لە ڕێورەسمێكدا لە شاری سلێمانی لە بەرواری30_4_2022 دەبەخشرێن.
كامەران نەجم فۆتۆگرافەرێكی كوردی عێراقی و دامەزرێنەری مێترۆگرافییە كە یەكەم ئاژانسی فۆتۆگرافییە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، لە 12 ی حوزەیرانی 2014 ،لە كاتی ڕووماڵكردنی شەڕی نێوان پێشمەرگە و داعش لە باشوری كەركوك برینداركراو و پاشان دیار نەما.