نرخی نەوت بەرێژەی 8% بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری قسەكانی ئەمیر عەبدولعەزیز بن سەلمانی وەزیری نەوتی سعودییە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژی دوو شەممە 9ی تشرینیی دووە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، بەرێژەی 7.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 39.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكان بەرێژەی 8% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 43 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

پێشتر وەزیری نەوتی سعودییە رایگەیاندبوو، كە پابەند دەبن بەرێككەوتنی “ئۆپیك+”‌و گفتوگۆكانیش بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی بەردەوام دەبێت.

پێشتر وڵاتانی ئۆپیك‌و دەرەوەی رێكخراوەكە، كە وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتن، لەپێناو بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، رێككەوتن، كە رۆژانە نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل كەمتر بەرهەمبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا