تورکیا: ئازەربایجان وەک سوریا و عێراق و جۆرجیا دەپارێزین

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پارێزگاری لە یەکڕیزی خاکی ئازەربایجان دەکات وەکچۆن پارێزگاری لە یەکڕیزی خاکی سوریا و عێراق و جۆرجیا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پارێزگاری لە یەکڕیزی خاکی ئازەربایجان دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرمینیا کەسانی مەدەنی دەپێکێت، ئەوەش بە تاوانی جەنگ دادەنرێت.

دەشڵێت: وەکچۆن سوریا و عێراق و جۆرجیامان پاراست، ئاواش ئازەربایجان دەپارێزین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ناردنی چەکدارانی بەکرێگیراو بۆ پاڵپشتی ئازەربایجان لەدژی ئەرمینیا لە پێکدادانەکانی ناوچەی قەرەباغ، کاردانەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و بەجۆرێک لە پێشێلکاری باسی لێکرا.

زیاتر لە هەفتەیەکە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئازەری و ئەرمەنییەکان لە ناوچەی قەرەباغ دەستیپێکردووە و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا