لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە حكومەتی هەرێم وەڵامی عێراق دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دانوستانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوای سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی ناوبراو پرۆپۆزەڵێكی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردووە و ئێستا حكومەتی هەرێم سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەو پرۆپۆزەڵەیە.

وتی: لە نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە.

جەختیشیكردەوە، لە چوارچێوەی دەستووردا، كاری پێكەوەیی و هەماهەنگیی و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن.
سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵیش لەبارەی یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، هەڵوێستی هەر چوار سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان روونە و پێشتریش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە‌ جەحتی لەسەر كراوەتەوە.

رۆژی شەممە 7 ی ئایاری، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەكەیدا رایگەیاند، پرسی وزە و نەوت بۆ قازانجی وڵاتە و دەبێت لە بەرژەوەندی وڵاتدا بێت و وتیشی: ناكرێت دۆخی وزە بەمجۆرەی ئێستا بەردەوامبێت.

لە بارەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە نادەستووری بوونی نەوتی هەرێم، ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق وەكو خۆی جێبەجێ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا