هەڵوێستی ئێران دەربارەی تەقینەوەكانی چەند رۆژی رابردووی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیگەرانی توندی وڵاتەكەی لە ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند: ئێران بەردەوام پاڵپشتی كردووە لە ئاسایش و سەقامگیری و یەكپارچەیی خاكی عێراق و هەر هەوڵێكش دژی ئەو بنەمایانەبن، ئیدانەی دەكات.

خەتیب زادە وتی: عێراق لە ڕێگای گەشەی ناوخۆیی و ڕۆڵگێڕانی چالاك لە ناوچەكە هەنگاو دەنێت بەڵام هەندێك لایەن بە تەقینەوە و هەوڵی تیرۆریستی و قەیران بەدوای ڕێگری لە بەدی هاتنی ئەو ئامانجانەی عێراقن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، ئاسیاش و سەقامگیری عێراق بە بەشێكی جیانەكراوەی ئاسایش و سەقامگیری ئێران و ناوچەكە دەزانین.

ئەم وتانەی سەعید خەتیب زادە دوای ئەوە دێت شەوی چوارشەممەی رابردوو لەڕێگەی درۆنێكی بۆ مبڕێژكراوەوە هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە هێرشەكەدا جگە لەزیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، رۆژی دواتریش واتە پێنج شەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە ناوچەی حەبیبیەی بەغدا روویدا ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا