پۆڵه‌تیك پرێس:
جیاواز له به‌غدا، فه‌ره‌نسا قورسایی كاركردنی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه، سیاسه‌تمه‌دارێكی دیاری عێراقیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات.
یه‌كێك له سیاسه‌تمه‌داره دیاره‌كانی عێراق كه قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی “العرب الجدید” كردووه و داوایكردووه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه باس له‌وه‌ده‌كات، پاریس پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر له به‌غدای له هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سیاسییه‌وه دۆزیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاریس بۆ نێو ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێستا هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته خاڵێكی گرنگ له كاركردنی سیاسی خۆی.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره پێیوایه كاره‌كه بۆ هه‌رێم هێنده ئاسان نابێت، چونكه فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت هه‌رێم وه‌ك جۆرێك له فشار به‌رامبه‌ر به‌توركیا به‌كاربهێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر هه‌ولێر له‌وه‌ره‌قه‌ی پاریس به‌هێزتر بێت، ئه‌وا هه‌ولێر ڕوه‌وه ئه‌نقه‌ره ده‌مێنێته‌وه.
قاتع ڕه‌كابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پاریس و هه‌ولێر به‌وه وه‌سفده‌كات كه به‌بێ ئاگاداری به‌غدایه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه له‌وه‌ی “ئه‌و بابه‌ته ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
عه‌لی به‌دیری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی “عێراقییون” له‌په‌رله‌مانی عێراق كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ده‌ڵێت “فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه عێراق، باشترین شوێنیش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وه‌ش كه ڕوونه ئه‌وه‌یه هه‌موو بڕیاره‌كان شه‌خسین و له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی به‌غدا ده‌درێت”.