پۆڵه‌تیك پرێس:
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یه‌په‌گه لە گوندی دێرشی سەر بە قەزای ئامێدی بە ئۆتۆمبێلێک هاتوون، حیسابیان بۆ پێشمەرگە نەکردووە و بە چەکی قورس هێرشیان کردووە”.
شه‌وی ڕابردوو لە گوندی دێرشی سەر بە قەزای ئامێدی گرژیی له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و هێزێكی زێره‌ڤانی دروستبوو، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌و گرژیی و ئاڵۆزییه كرد.
سه‌ربه‌ست له‌زگین به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاند، “یه‌په‌گه هەوڵیانداوە ئەو خاڵێكی ناوچه‌كه بەدەستبهینن و هێرش بکەن، بەڵام شکستیان هێنا و گەڕانەوە سنووری سووریا”.
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌شڵێت “ئیمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە بەتووندی ئەو رووداوە شەرمەزار دەکەین، هەمووان دەزانن یەپەگە لەژێر فەرمان و تەوجیهاتی پەکەکە کاردەکەن و مەزڵووم عەبدیش ناتوانێت لەژێر فەرمانی ئەوان دەربچێت”.
سه‌ربه‌ست له‌زگین هۆشداریدایه یه‌په‌گه و وتی “ئەمە دوایین جار بێت رووداوی هاوشێوە رووبدات”.