ئەحمەد گەرمیانی: ئاساییە ئەمساڵیش یەك وەزر دەرگای خوێندن بكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان دەڵێت: بە رەچاوكردنی دۆخی نەخۆشی كۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی كوردستانیش ئاساییە ئەمساڵی خوێندنیش یەك وەرز دەرگای خوێندن بكرێتەوە، بەو مەرجەی ساڵی خوێندن نەفەوتێت.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بارودۆخی جیهان و كوردستانیش بارودۆخێكی تایبەتە، وەزارەتی پەروەردە بە ناچاری پەنای بردووە بۆ بڕیاری وەستاندنی پرۆسەی خوێندن.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتیشی: ساڵی رابردوو بەهەموو توانای خۆمان یەك وەرز پرۆسەی خوێندن بەڕێوەچوو، دەكرێت ئەمساڵیش نەتوانین هەردوو وەرزەكە تەواوبكەین، بەو مەرجەی ساڵی خوێندن نەفەوتێت.

باسی لەوەشكرد، مەرج نییە قەرەبووی ئەو كاتە بكرێتەوە، كە دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەكان بە داخراوی ماونەتەوە، ئەگەر دەرفەتیش هەبوو بارودۆخی تەندروستی باش بوو دەكرێت قەرەبووی خوێندن بكرێتەوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا، كە پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلایەن بەڕێوەبچێت، ئەوەش بەهۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا