یه‌كگرتوو ره‌تیكرده‌وه‌ به‌شدارى شاندى حزبه‌كان بكات بۆ به‌غدا

ئەم بابەتە 42 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس
كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌ڵێت: “یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌ فه‌رمى به‌شدارى كردنى له‌ شاندى حزبه‌كان بۆ به‌غدا ره‌تكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌ بنه‌ڕه‌تدا پێویسته‌ شاندى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت نه‌ك شاندى حزبه‌كان”.

عوسمان كاروانى كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “به‌ فه‌رمى به‌شدارى كردنمان له‌ چوونى شاندى حزبى بۆ به‌غدا ره‌تكردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كارى شاندى حكومه‌ته‌ نه‌ك حزب”.

كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتوو وتیشى:”له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا له‌ به‌ره‌نجامى خراپ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و شاندانه‌ى چوونه‌ته‌ به‌غدا له‌و كاتانه‌دا كه‌ به‌ڕاستى بارودۆخه‌كان ده‌گاته‌ حاڵه‌تێك لاى خۆیانه‌وه‌ به‌ نیمچه‌ بنبه‌ست گه‌شتووه‌ ده‌یانه‌وێت حزبه‌كانی دیكه‌ش تێكه‌ڵ بكه‌ن”.

پێشتر كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌شدارىكردنى له‌و شانده‌ حزبییه‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو بچێته‌ به‌غدا به‌ مه‌به‌ستى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و حكومه‌تى عێراق.

عوسمان كاروانى باسى له‌وه‌شكرد، له‌ چه‌ند ساڵى رابردوودا هه‌رێمى كوردستان كارتى باشى به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو به‌رامبه‌ر ناوه‌ند به‌هۆى ناكۆكى ناو ماڵى كورد و رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌ سه‌ر پلانێكى ستراتیجى له‌گه‌ڵ به‌غداد كارته‌كانى كورد زۆر لاوازبوون بۆیه‌ ئه‌گه‌ر جاران هه‌رێم كارتێكى هه‌بووبێت به‌رامبه‌ر به‌غدا ئێستا ئه‌وان چه‌ندین كارتیان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم، بۆیه‌ ئێستا هه‌ڵوێستى به‌غدا به‌هێزتره‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک