حكومەتی عێراق گفتوگۆكان لەسەر پرۆژەی بودجە دوادەخات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو دانیشتنەی دواخست، كە بڕیاربوو تێدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بكات.

ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەكەی بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو دواخستووە، ئەوەش لەسەر بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو رۆژی چوار شەممە ئەنجوومەنی وەزیران كۆببێتەوەو گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بكات‌و دوای پەسەندكردنیش رەوانەی پەرلەمانی بكات.

بەقسەی سەرچاوەیەكی ناو ئەنجوومەنی وەزیرانیش، هۆكاری دواخستنەكە بەهۆی گرژییەكان‌و خۆپیشاندانەكانی ناوچەی ناسرییە بووە.

هاوكات مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە وەزیرەكان كردووە، بەزوویی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار لەپرۆژەی بودجە جێگە بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا