قوباد تاڵەبانی و شاندێکی باڵای ئەمریكا چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە جۆوی هود جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تاوتوێ كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوارشەمە13 ی نیسانی 2022 لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا و هەردوولا بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق خستەڕوو.

جێگری سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە كە پێویستە لایەنە عێراقییەكان لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقدا پاراستنی سەقامگیری عێراقیان لەبەرچاوبێت و هیواشی خواست هەرچی زووە لێكتێگەیشتنی پێویست لەنێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردندا دروست ببێت بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی كارا كە بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانی و خواستی هەموو پێكهاتەكاندابێت.

لە تەورەێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان كرا و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی كردەوە هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگی ئەمریكایە و پشتگیری وڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک