كۆمپانیایەكی بەریتانی وەبەرهێنانەكانی لەعێراق زیاتر دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای نەوتی بەریتانی بی پی ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی زیاتر لەكێڵگەكانی نەوت و غازی سروشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات، لەوانەش كێڵگەی نەوتی رومەیلەی عێراق.

كۆمپانیا بەریتانییەكە وەبەرهێنێكی گەورەیە لەعێراق، كە ئەمە جگە لە وەبەرهێنان لەهەریەكە لەوڵاتانی ئیمارات‌و عومان.

ئەو كێڵگە نەوتییەی ئەو كۆمپانیا بەریتانییە لەعێراق وەبەرهێنانی تێدا دەكات، سێیەمین كێڵگەی نەوتی گەورەیە لەناوچەكەو كۆمپانیا بەریتانییەكەش دەیەوێت داهاتی كێڵگەكە زیاد بكات.

ستیفان ویڵس، جێگری سەرۆكی بی پی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو بارەوە رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێنان لەو كێڵگانەی عێراق‌و لەهەریەكە لەكێڵگەكانی عومان‌و ئیماراتیش كارەكانیان فراوان دەكەن.

هەروەها رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەی رومێلە لە باشوری عێراق لە ڕۆژێكدا نزیك دەبێتەوە لە 1,4 ملیۆن بەرمیل‌و دەیانەوێت ئەو رێژەیە زیاتر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا