كازمی: عێراق لە هەوڵی گەڕاندنەوەی ناوبانگی نێودەوڵەتیدایە

پۆڵەتیك پرێس

مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ناوبانگی نێودەوڵەتی خۆی بگەڕێنێتەوە و ئاماژەی  بە ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرەهەنگاوێكی نایاسایی كردووە كەبەرامبەر بەعێراق ئەنجام بدرێت.

مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، ڕێگە بە هیچ هەنگاوێك نادەین هەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایشی عێراق.

راشیگەیاند، لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ تورکیا، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا باشە، بەڵام  هەندێک کاری تورکیا عێراق بێزاردەكات.

سەبارەت بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەكەریكا مستەفا كازمی رایگەیاندووە، عێراق  بەدوای پەیوەندییەكی باشدا دەگەڕێت لەگەڵ واشنتن و لە کاتی دیالۆگی ستراتیژیدا کار بۆ ڕێکخستنی ئەو پەیوەندییەكراوە و ئەمەریكاش كۆتایی بەڕۆڵەكانی خۆی لەعێراق هێناوە.

هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەتی کردووەتەوە عێراق هەڕەشە بێت بۆ سەرئەو وڵاتانەی كەدراوسێی عێراقن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک